WELCOME   TO   KURDISH  MUZIKA   ...~   WEBMASTER   KERĪM  PINYANI$Ī  ~...

KURDISH WALLPAPERS 
KURDISH SKINS
KURDISH VIDEO CLIP
WEBMASTER

   
   

 

ONLINE NOW

  Counter-Box.de

 

 

 

 

news

مه‌له‌ك ڕۆژهات بووكی‌ چیایه

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ (ئاسۆ)، مه‌له‌ك ڕۆژهات وتی: "ئێستا كه‌ به‌ جاری‌ سێیه‌م له‌ باشووری‌ كوردستانم بۆ بڵاوكرنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مێكی‌ تازه‌ كه‌ به‌ ناوی‌ (بوكا چیا)یه‌ له‌ په‌یڤ و ئاوازی‌ (میر بۆتان)ه‌. ناوه‌رۆكی ئه‌م گۆرانییه‌ باس له‌ كچێكی‌ شه‌هید ده‌كات كه‌ به‌ ستایلێكی‌ پرۆفیشناڵ له‌ یه‌كێك له‌ ستۆدیۆكانی‌ باكووری‌ كوردستان كاره‌كانی‌ ده‌نگی‌ ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ وان له‌ باكووری‌ كوردستان وێنه‌ی‌ گیراوه‌. گۆرانییه‌كه‌ له‌ ده‌رهێنانی‌ ده‌رهێنه‌ری‌ تورك (فه‌رید ئوگون)ه‌".
هه‌روه‌ها ڕۆژهات وتی‌: "پێش ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش به‌رهه‌مێكی‌ ترم به‌ ناوی‌ (ژانا ئه‌ڤینێ) تۆماركرد كه‌ كلیپه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ كۆڕه‌ك میوزیك ئه‌نجامدرا و له‌لایه‌ن سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ر "شیرین جیهانی‌" ده‌رهێنانی‌ بۆ ئه‌نجامدرا و له‌ تێكست و ئاوازی‌ خۆمه‌ و به‌م نزیكانه‌ هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بڵاوده‌كه‌مه‌وه

Tuesday, 23 September 2008 22:59 ASO XANDAN

 

DEAR VISITOR :
PLEASE BE AWARE THAT OLDER ALBUMS WILL BE REPLACED BY THE LATEST ALUMS FOR ALL SINGERS
ALSO NOTE THAT ALL OUR SONGS ARE CREATED USING THE "REAL MEDIA PLAYER"THIS TO PREVENT
PEOPLE DOWNLOADING THE FILES......WE THANKS FOR VISITING....WWW.KURDISHMUZIKA.TK


                                              

                                                          

FULL ALBUM 2010

FULL ALBUM 2010

FULL ALBUM 2010

     

 


ڤین پڕۆدەکشن ئەلبوومى (هەبوو نەبوو)ى لۆکە بڵاو دەکاتەوە سریل : هونه‌ر گه‌وره‌ترین هیوای ژیانم بووه‌

خاتوون(لۆکە زاهیر) توانی لە یەکەم ئەلبوومی خۆی سەرکەوتنێکی باش بە دەست بێنێـت ئێستا خەریکی بڵاو کردنەوەى ئەلبوومێکی گۆرانیە بە ناوی( هەبوو نەبوو)، بەڕێوەبەرى لقى هەولێرى کۆمپانیاى ڤین پڕۆدەکشن سامی سەباح رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا کۆمپانیاى ڤین پڕۆدەکشن ئەلبوومى تازەى هونەرمەند (لۆکە) خان بڵاودەکاتەوە. ئەم ئەلبوومە بە ناوى (هەبوو نەبوو)ە لە 15 تراکی گۆرانى پێکهاتووە، یەکێک لە گۆرانیەکانى ئەم ئەلبوومە بە زمانى عەرەبى وتراوە گۆرانیەکانى تر بە زمانى کوردین و بە شێوەزارى کرمانجى سەروو و خوار گوتراوە سەبارەت بە تێکست و ئاوازەکان سامی وتى: تەواوى میلۆدیەکانى ئەلبوومى (هەبوو نەبوو) لەلایەن هونەرمەند (هەڵکەوت زاهیر)ەوە بۆ دانراوە، تێکستەکانیش لە لایەن (حەمە سەعید ئیبراهیم، زانا جەبەلى، دکتۆر ئاراس عبدالکریم، قادر ئەسعەد، ئەدیب چەلکى، ئاریۆس، هەڵکەوت زاهیر)ەوە دانراوە. کارى دابەشکردنى مۆسیقاى ئەم ئەلبوومە لە لایەن هونەرمەند (هێمن حوسێن) بۆی کراوە. هەروەها کارى تۆمار کردنی دەنگیش لە ستۆدیۆکانى کوردستان و تورکیا کارى بۆ ئەنجام دراوە.
لە کۆتایی دا قسەکانى دا سامی وتى: کۆمپانیاى ڤین پڕۆدەکشن بە شێوەى سیدى و کاسێت لە ناوەوە و دەرەوەى کوردستان ئەلبوومى (هەبوو نەبوو)ى هونەرمەند (لۆکە) خان بڵاودەکاتەوە و هیواداریشین کە گوێگرانى خۆشەویست دوور بن لە کۆپی کردنی ئەم ئەلبوومە . .

 

 

ئالان عومه‌ر / سوید : سریل وه‌ك خۆی وتی له‌ سلێمانی له‌ دایك بوه‌ نزیكه‌ی 19 ساڵ ده‌بێت له‌ ووڵاتی سوید نیشته‌ جێیه‌ ئه‌و خانمه‌ چۆن له‌ كلیپه‌كانیدا رۆڵی كه‌سێكی هێمن ده‌بینێت، بۆ ژیانی تایبه‌تیشی ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر باسی خۆم بكه‌م ئه‌وه‌ ده‌توانم بڵیم كه‌سێكی هێمن و له‌سه‌ر خۆم" ئه‌م  كچه‌ ده‌نگخۆشه‌ی كورد ماوه‌یه‌كی نزیكه‌ ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ بۆ خولیاكانیشی وه‌ك ئاماژه‌ی كرد ته‌واو عه‌شقی بواری هونه‌ره‌و به‌كاری دو‌هه‌می خۆی داده‌نێت به‌جۆرێك ژیانی خۆی رێكخستوه‌ كارنه‌كاته‌ سه‌ر هونه‌ره‌كه‌ی ئه‌و هه‌ر چه‌نده‌ له‌ مناڵییه‌وه‌ له‌ چالاكییه‌كانی قوتابخانه‌دا به‌شداربوه‌ به‌ڵام بواری بۆ نه‌ره‌خساوه‌ به‌شێوه‌ی جددی كاری هونه‌ر بكات هه‌تا له‌م ساڵانه‌ی دواتردا ده‌ستی به‌گۆرانی ووتن كردوه‌ و وتیشی كه‌" باروو دۆخی ژیانم بۆ نه‌ره‌خساوه‌ به‌شێوه‌ی جدی كاری هونه‌ر بكه‌م هونه‌ریش گه‌وره‌ترین هیوای ژیانم بوه".بۆ هونه‌رمه‌ند پێویستیه‌كی گرنگه‌ كه‌ كه‌سێك یان لایه‌نێك هاوكارو پاڵپشتی بێت بۆ ئاماده‌كردن و وه‌به‌رهێنانی ئه‌لبومێكی هونه‌ری یان كارێكی هونه‌ری، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت سیریل تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك هاوكاری نه‌بوه‌و له‌ پلانیشیدا نیه‌ ئه‌لبومیش به‌رهه‌م بێنێت به‌بێ هاوكاری لایه‌نێك، چونكه‌ بواری ئابوری رێگه‌ی پێنادات به‌ته‌نیا خزمه‌تی هونه‌ر بكات"وه‌ك ئه‌لبوم هیچ پلانێكم نیه‌ چونكه‌ بواری ئابوریم رێگه‌م پێنادات". نه‌بونی شاعیری ژنیش وه‌ك زۆربه‌ی ژنه‌ هونه‌رمه‌نده‌كان وتویانه یه‌كێكه‌ له‌ گرفتی گۆرانی بێژه ‌ئافره‌ته‌كان بووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی تێكسیتێك كه‌ به‌رۆحێكی ژنانه‌ نوسرابێت سریلیش له‌وه‌ دڵنیایه‌ كه‌ هۆكارێكی په‌نابردن بۆ شاعیری پیاو نه‌بونی شاعیری ژنه‌ "به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ هۆكار بوه‌ به‌ڵام ده‌كرێت هۆنراوه‌یه‌كیش هه‌ڵبژێردرێت كه‌ بۆ كوران و كچانیش بگونجێت. هه‌روه‌ها راگه‌یاندنیش لایه‌نێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ گه‌یاندنی په‌یام و هونه‌ر به‌خه‌ڵك ئه‌و پێی وایه‌ بۆ پیشاندانی ناسینی هونه‌رمه‌نده‌كه‌شه‌"راگه‌یاندن ده‌ورێكی سه‌ره‌كی  هه‌یه‌بۆپیشاندان و پێناسینی هونه‌رمه‌ند".له‌ پرۆژه‌كانی بۆ داهاتو ئه‌و جگه‌ له‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی كلیپكردوه‌ پلانی هه‌یه‌ به‌رهه‌می تر به‌ر‌هه‌م بێنێت و ده‌خوازێت بارودۆخی بگونجێت بۆ ئه‌وه‌ی توانای زیاتر به‌كار بێنێت بۆ پێشكه‌شكردنی كاری باش و جوان به‌ بیسه‌رانی ده‌نگی و ده‌ڵێت"ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ كوردستان بوم گۆرانیه‌كم تۆماركردوه‌ له‌ تێكست و ئاوازی سۆران ئیبراهیم خه‌یاته‌و ئاماده‌كردنی میوزیك هێمن حوسێن كه‌ له‌ ستۆدیوی میلۆدی تۆماركراوه‌ به‌م زووانه‌ش كلیپی ده‌كه‌م و بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه‌ ده‌خوازم بارودۆخم بگو‌نجێت كه‌ بتوانم كاری باش و جوان پێشكه‌ش به‌ بیسه‌رانی ده‌نگم  بكه‌م ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كه‌میش بێت خزمه‌ت به‌ هونه‌ری كوردی بكه‌م

 

 

 

 

"

02/08/2010  رێکەوت سەلام پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 22:29 Alan Omer
 

 


 هانی له‌ ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌یدا پشتی به‌هیچ ئاوازدانه‌ر نه‌به‌ستووه‌

ئه‌لبوومی نوێی زیاد ئه‌سعه‌د به‌رِێوه‌یه‌و به‌م نزیكانه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه‌ كوردستان

PNA- په‌سار فایه‌ق/ هه‌ولێر- خانمه‌ گۆرانیبێژ هانی، به‌م نزیكانه‌ ئه‌لبوومی نوێی خۆی به‌ناوی "دایك" بڵاوده‌كاته‌وه‌ و گشت ئاوازی گۆرانییه‌كان له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دانراون.عیسا مێرگه‌سۆری خاوه‌نی كۆمپانیای های لێڤل بۆ راگه‌یاندن و به‌رهه‌م هێنانی هونه‌ری، له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی "له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو، ئه‌لبوومی نوێی هانی به‌ناوی "دایك" بڵاوده‌كرێته‌وه‌".مێرگه‌سۆری گووتیشی "ناوی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ كه‌ دایك ـه‌، مانای كوردستان ده‌گه‌یێنێت، سێ له‌ گورانییه‌كانی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی به‌ زاراوه‌ی بادینین و یه‌كه‌كیان به‌ هه‌ورامی و ئه‌وانی دیكه‌ به‌ سۆرانین".ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌م ئه‌لبوومه‌ له‌ 11 تراك گۆرانی پێكهاتووه‌ به‌ ناوه‌كانی (دڵ ته‌نگی، یار، ژنم ژینم، وه‌یادی ساڵان، كوردستان، چاوه‌روانی، پێكه‌وه‌، گوڵ بارین،خۆشه‌ویستیم، پیلی ستانك و گه‌رامه‌وه‌).ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ گشت ئاوازی گۆرانییه‌كان له‌ لایه‌ن خودی گۆرانیبێژ دانراون وتێكسته‌كانیش شیعری شاعیران (عه‌بدوڵڵا په‌شێو، سه‌عیدی، ئه‌دیب چه‌لكی، لوقمان ره‌حیمی، ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌دی، فریدون ئه‌رشه‌دی و گۆرانیبێژ خۆی نووسراون.هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "ئاره‌نجۆری موزیكی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ لایه‌ن ئاكۆ عه‌زیز و هانی جێبه‌جێ كراوه‌، كاری تۆماركردنی ده‌نگ له‌ پێشكه‌وتووترین ستۆدیۆكانی ئه‌لمانیا و توركیا كاری بۆ كراوه‌".مێرگه‌سۆری ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌م ئه‌لبۆمه‌ به‌ هاوكاری و سپۆنسه‌ری كۆمپانیای كۆره‌ك تیلیكۆم و له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای "های لێڤل بۆ راگه‌یاندن و به‌رهه‌م هێنانی هونه‌ری" بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.هیوای ئه‌وه‌شی خواست هه‌واداران و خه‌مخۆرانی هونه‌رو موزیكی كوردی، خۆیان له‌ كۆپیكردنی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ و ئه‌لبوومه‌كانی دیكه‌ی هونه‌رمه‌ندان به‌دووربگرن.

PNA- هه‌ولێر- زیاد ئه‌سعه‌د گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، دوای 7 ساڵ بێده‌نگی، ئه‌لبوومی نوێی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌، بۆ سازكردنی چه‌ند ئاهه‌نگێكیش و دوای تێپه‌رِبوونی 17 ساڵ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ كوردستان.ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ شه‌ممه‌، له‌ هۆڵی "چۆپی" له‌ هوتێلی چوارچرا له‌ هه‌ولێر، حه‌سه‌ن غه‌فور  نوێنه‌ری هه‌ردوو كۆمپانیای "بلو پرۆده‌كشه‌ن" و "میڤژن" رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و دوو كۆمپانیاییه‌ ئه‌ركی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومی نوێی زیاد ئه‌سعه‌د گرتۆته‌ ئه‌ستۆی خۆیان.گووتیشی "برِیاروایه‌ ئه‌و ئه‌لبوومه‌ له‌ هه‌شت تراكی گۆرانی كه‌متر نه‌بێت و ره‌نگه‌ زیاتر بێت، تێكرِای تێكست و ئاوازه‌كانی له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆی ئاماده‌ كراون".ئه‌وه‌شی ئاشكرا كه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌وه‌، زیاد ئه‌سعه‌د به‌ سه‌ردانێك ده‌گه‌رِێته‌وه‌ كوردستان و برِیار وایه‌ چه‌ند ئاهه‌نگێك له‌ كوردستان سازبكات.هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا، زیادر ئه‌سعه‌د له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ په‌یامی خۆی له‌ باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "سكاڵا" پێشكه‌ش كرد، تیایدا باسی له‌ كاره‌كانی ئه‌لبوومه‌كه‌ی كرد و دڵخۆشی خۆشی نیشاندا به‌و سه‌ردانه‌ی بۆ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ جه‌ماوه‌ركه‌ی ببینیت.ئه‌م كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌ له‌ لایه‌ن عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا رۆژنامه‌نووس له‌ بواری هونه‌ری به‌رِێوه‌چوو..

 

 

13/Jun/2010 [19:43]  PNA 10-Juley - 2010 [19:29]

 


(چۆپی) ئەلبوومێكی دیكە بڵاو دەكاتەوە

چڵ هەزار دۆلارى مەلەک بەبێ سپۆنسەرە‌‌.

سەرچاوەیەكی نزیك لە خانمەگۆرانیبێژ (چۆپی فەتاح) بە ڕۆژنامەی "هەولێر"ـی ڕاگەیاند كە ناوبراو یەكێك لە گۆرانییەكانی نێو ئەلبوومە ئینگلیزییەكەی بە ناوی "بیرلە من بكەرەوە" كە تێكست و میلۆدی (گۆران بورهان موفتی زادەیە) لە وڵاتی لوبنان لە لایەن ستافێكی هونەری پڕۆفیشناڵ كاری كلیپی بۆ كراوە و دوای تەواوكردنی هەموو كارەكانی لە ئاییندەیەكی نزیكدا بڵاوی دەكاتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشی كرد جگە لەو گۆرانییە، (چۆپی) لە ئێستادا سەرقاڵی گفتوگۆكردنە لەگەڵ كۆمپانیایەكدا بۆ سازكردنی كۆنسێرتێك لە شاری (قامیشلۆ)، لە هەمانكاتدا سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنە بۆ كاركردن لە ئەلبوومێكی نوێدا كە نزیكەی یانزە گۆرانیی لە خۆ دەگرێت، بەڵام تاكوو ئێستا هیچ ناوێكی دیاری نەكردووە بۆ ئەلبومەكەی و میلۆدی گۆرانییەكانی ئەو ئەلبوومەیش لە لایەن هەریەك لە (بورهان موفتی زادە، رۆزبێ، مەمۆ، زانا ئەنوەر، نیگاركامیل، هێمن حسێن) دانراوە و سوودیشی لە تێكستی ژمارەیەك شاعیری كۆن و نوێ وەرگرتووە و كاری دابەشكردنی ئەم ئەلبوومەیش هونەرمەند (هێمن حسێن) ئەنجامی ئەدات. بڕیاریشە ئەم ئەلبوومە لە سەرەتای ساڵی 2011 بڵاو بكرێتەوە.
موحسین یاسین

زانا دڵشاد دزەیى
هونەرمەند مەلەک رۆژهات یەکێک لە گۆرانیبێژەکانى کوردستانى باکوورە و سێ ساڵە لە هەولێر نیشتەجێیە، لەدوو هەفتەى داهاتوودا یەکەم ئەلبوومی بە ناوى (دەریا ئەڤینێ) بڵاودەکاتەوە.
مەلەک رۆژهات راگەیاند، دواى دوو ساڵ کارکردن ئێستا ئەلبوومەکەى لە قۆناغى چاپکردندایە و لەلایەن کەناڵى ڤین تیڤی بڵاودەکرێتەوە، ئەو گوتى "هەموو کارەکانى ئەو ئەلبوومەم لەوڵاتى تورکیا ئەنجام دراوە، ئێستا لە چاپە و لە دوو هەفتەى داهاتوودا دەکەوێتە بازاڕەوە، کە لە 12 تراک پێکهاتووە"، مەلەک رۆژهات راشیگەیاند، لەبەرئەوەى هەموو گۆرانییەکانى لەسەر دڵدارییە، ئەلبوومەکەى بە ناوى (دەریا ئەڤینێ) کردووە، ئاماژەشى کرد، لەو ئەلبوومەدا چڵ هەزار دۆلارى خەرج کردووە، بەڵام هیچ کەس هاوکاری نەکردووە و کۆمپانیایەکیش نەبۆتە سپۆنسەرى، گوتى "دوو ساڵ خەریکى ئەلبوومەکەم بووم و زۆر زەحمەتیم پێوە بینووە، چل هەزار دۆلارم تێدا خەرج کردووە، نەهیچ کەس هاوکارى کردم، نەکۆمپانیایەک بووە سپۆنسەرى ئەلبوومەکەم، بەڵام زۆر خۆشحاڵم توانیم کارێکى وا گەورە ئەنجام بدەم"، مەلەک رۆژهات بە پێویستى دەزانێ سوپاسى هەموو ئەو کەسانە بکات، کە هاوکارى بووینە، داواشى لەخەڵک کرد، ئەلبوومەکەى کۆپى نەکەن و نەبنە هۆى زەرەر لێدانى هونەرمەندان، گوتى "داوا لەهەموو خەڵکى کوردستان دەکەم، وازبێنن لەکۆپیکردنى ئەلبوومى هونەرمەندان، ببنە پاڵپشتییەک بۆ کەم کردنەوەى ئەو هەموو زەحمەتییانەى، کە هونەرمەندان پێوەى دەناڵێنن، چونکە ئەگەر خەڵک ئەلبووم کۆپى بکات، بازاڕێکى هونەرى لەکوردستان دروست نابێت و زەرەرێکى گەورەش بە موزیکى کوردى دەکەوێت".
لە بارەى موعجیبەکانى خۆیەوە مەلەک رۆژهات ئاشکراى کرد، تائێستا دووجار مەسعود بارزانى بینیووە، پێشى گوتووە دەنگ زۆر خۆشە، دەڵێت "خانەوادەى سەرۆک بارزانى و خانەوادەى بەڕێز نێچیرڤان بارزانیم بینیووە و دەنگى منیان پێخۆشە، دووجار لە نزیکەوە سەرۆک بارزانیم بینیووە، دەستخۆشى لێکردم و پێیگوتم دەنگ زۆر خۆشە".

22/JUNE/2010 - HAWLER 01-Juley - 2010 [19:29]

 


 

 

 

 

 

 

 

 
 

BIZANE JĪYŹ  TE  ĒENDE         SALA  MĪLADĪ  BIDŹ !!!

 
     



 
 


   
   



shoutbox

 
 

news

زانا دڵشاد دزه‌یى- هه‌ولێر

 

هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبێژ زۆیا یه‌كه‌م گۆرانیی خۆى به‌ شێوه‌زارى سۆرانى تۆمار و بلاَو ده‌كاته‌وه‌، له‌ هه‌مانكاتدا برِیاره‌ كلیپه‌كه‌ى له‌ كوردستان ئه‌نجام بدات.

زۆیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌باره‌ى دوایین كاره‌ هونه‌رییه‌كانى رایگه‌یاند، له‌ نوێترین ئه‌لبوومیدا گۆرانییه‌كى به‌ شێوه‌زارى سۆرانى تۆمار كردووه‌، كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م گۆرانى خۆى به‌و شێوه‌زاره‌، هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ ناوبراو گوتى "دواى كار و ماندووبونێكى زۆر كۆتاییم به‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانى دووه‌م ئه‌لبوومى گۆرانیم هێنا و ئێستا سه‌رقاڵى بلاَوكردنه‌وه‌یم و، تیایدا یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كان به‌ شێوه‌زارى سۆرانى گوتراوه‌".
هونه‌رمه‌ند یه‌كێك له‌و پاڵنه‌رانه‌شى ئاشكراكرد كه‌ بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى به‌ سۆرانى گۆرانى بڵێت و گوتى "به‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكانێكى زۆر داوایان لىَ ده‌كرم به‌ شێوه‌زارى سۆرانى گۆرانى بڵیم بۆیه‌ ئه‌م گۆرانییه‌م گوت"،  له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و برِیارى داوه‌ كلیپه‌كه‌ى له‌ كوردستان ئه‌نجامبدات.
 به‌ گوته‌ى زۆیا له‌م ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌یدا به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز كارى تێدا كراوه‌، "من به‌رده‌وام حه‌ز به‌ گۆرانكارى و تازه‌گه‌رى ده‌كه‌م، بۆیه‌ هه‌وڵمداوه‌ له‌و ئه‌لبومه‌مدا له‌ رووى هونه‌رییه‌وه‌ جیاوازییه‌ك بخوڵقێنم، بۆ نموونه‌ له‌ ئه‌لبوومه‌كه‌ى پێشووم نه‌متوانى گۆرانى سۆرانى بڵێم، به‌لاَم له‌و ئه‌لبومه‌مدا گۆرانییه‌كى شێوه‌زارى سۆرانیم گوتووه‌".
گۆرانیبێژ ئه‌و حه‌زه‌ى نه‌شارده‌وه‌ كه‌ ئه‌و له‌سه‌رتاى گۆرانى گوتنه‌وه‌ ویستوویه‌تى گۆرانییه‌ك به‌ شێوه‌زارى سۆرانى تۆمار بكات، به‌لاَم به‌هۆى نه‌بوونى تێكستى شیاو نه‌یتوانیوه‌ ئه‌وه‌ ئه‌نجام بدات، "له‌ ئه‌لبوومى یه‌كه‌ممدا زۆر حه‌زم ده‌كرد گۆرانى سۆرانیم هه‌بێت، كه‌چى هۆنراوه‌ى سۆرانیم ده‌سنه‌كه‌وت، به‌لاَم له‌ ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌م بۆ كوردستان چاوم به‌ كاك ئه‌كره‌م ئه‌مین كه‌وت و سوودم له‌ تێكستى ئه‌و وه‌رگرت".

 

news

ده‌شنى:له‌( بێ كۆنترۆڵ) ه‌وه‌ ده‌بێته‌ گۆرانیبێژَ....زانا دڵشاد دزه‌یى-هه‌ولێر

دواى كاركردنێكى زۆر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر، پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى بێ كۆنترِۆل ده‌شنىَ موراد ئه‌لبوومێكى گۆرانى به‌رهه‌مدێنىَ و یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانیشى به‌ شێوازێكى مۆدێران له‌ وڵاتى لوبنان كلیپ كردووه‌و بلاَویكردووه‌ته‌وه

‌.له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌شنىَ موراد رایگه‌یاند، ئه‌لبوومه‌كه‌ى ناوى (هێلاهۆپ) ده‌بێت، كه‌ ئێستا ته‌واوى كاره‌كانى به‌رهه‌مهێنانى به‌ كۆتاهاتووه‌ و ئاماده‌ى بڵاوكردنه‌وه‌یه‌ و، گوتى: "ئه‌لبوومه‌كه‌م له‌ 8 گۆرانى پێكهاتووه‌ و سه‌رجه‌م ئاوازه‌كانى له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، كه‌ تیایدا سوود له‌ تێكسته‌كانى شاعیرانى خۆشه‌ویست (مه‌هاباد قه‌ره‌داغى، حه‌مه‌ سه‌عید ئیبراهیم، حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ڵكه‌وت زاهیر)، وه‌رگیراوه‌".
ده‌شنىَ سوپاسى كۆمپانیاى شانێل موزیكى كرد كه‌ به‌ كارى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌لبوومه‌كه‌ى هه‌ڵساون. ئه‌و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌لایه‌ن ستافێكى به‌ تواناى كلیپسازى لوبنانییه‌وه‌ كلیپێكى بۆ گۆرانییه‌كى خۆى كردووه‌، كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ كلیپه‌ هه‌ره‌ باشه‌كانى كوردى وه‌سفى ده‌كات، له‌و بایه‌وه‌ گوتى: "گۆرانى هێلا هۆپ، له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر فادى حداد له‌ وڵاتى لوبنان كلیپ كردووه‌ و كه‌ كارێكى زۆر باش و مۆدێرانى بۆ كراوه‌ و ده‌بێته‌ ده‌ستپێكى شێوازى مۆدێرن بۆ به‌رهه‌مهێنانى كلیپ له‌ كوردستان.
ئه‌و راشیگه‌یاند، دوو له‌ گۆرانییه‌كانى به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڵدێر و میره‌ گوتووه‌، برِیاره‌ به‌منزیكانه‌ كۆمپانیاى كۆرِه‌ك موزیك ئه‌ركى بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌لبوومه‌كه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ

 




 
 

COPYRIGHT  © 2008  BY KURDISH  MUZIKA. ALL  RIGHTS  RESERVED  WEBMASTER ...:::   KERĪM PINYANIŞĪ  :::...

KARIM PINYANISHI